Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ ناو خاکی سووریا و رزگارکردنی جەرابلوس لە ئێستادا جموجۆڵی سەربازی لەسەر سنووری تورکیاو سووریا بەردەوامی هەیە. رۆژنامەنووسان و کەناڵە جیاجیاکان لە گردێکی نزیک لە سنووری شارۆچکەی کارکامشی سەربە عەنتاب چاودێری دۆخەکە دەکەن و بەدوای هەواڵ و زانیاریەکاندا دەچن.
لەلایەکی دیکەوە تیمی مانگی سووری تورکی کە لەگەڵ چەند زرێپۆشێکدا دەگوێزرێنەوە ناوچەکە، بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ناو جەرابلوس لەسەر سنوور لە چاوەڕوانیدان، هاوکات تیمی ئافاد کارەکانیان بەردەوامە.