Salih Bilici
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند کە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ئارادانییە، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت.
بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەدا لەنێو کولتووری ئاک پارتی-دا هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و گوتی: "ئەوانەی بەم کولتوورە رانەهاتوون، هەرچی زووترە رابێن باشترە. هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت. با هەموو لایەک پلانی خۆی بە پێی ئەوە رێکبخات".
لەبارەی بڕیاری ئاگربەستی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە ناوبراو گوتی: "خوێندنەوەی ئێمە روونە. دڵنیام کە گوتەبێژەکانی ئەمریکا خۆیان باش نایخوێننەوە. سوود وەردەگرن ئەگەر جارێکی دیکە خۆیان بیخوێننەوە".