Mazın Asad
01 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند "قەبارەی وەبەرھێنانی کەرتی گشتی بۆ ئەمساڵ ١٢٨ ملیار لیرەیە. وەبەرھێنانی کەرتی تایبەتیش زیاترە لە ٩٠٠ ملیار لیرە. کەواتە زیاتر لە ترلیۆنێک وەبەرھێنان ئەنجامدەدرێت. لەبەرئەوە تورکیا کەرتێکی تایبەتی ھەیە کە شانازیی پێوەبکرێت. ئەمەش دەستەبەری ئایندەی ئێمەیە. تورکیا بەئاسانی کاریگەریی قەیرانە ناوچەیی و جیھانییەکانی بەرناکەوێت و بەردەوامە لە گەشەی ئابووری".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتی: "لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا لە سەرانسەری تورکیادا، نۆ ھەزار و ٦١٣ کۆمپانیا دامەزراوە. ژمارەی کۆمپانیاکان بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر سەدا ٦١ زیادی کردووە. ئەمانە پێشکەش بەوانە دەکەم کە باسی سیناریۆکانی کارەسات بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەکەن".