Tevfik Durul,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tuğrul Çam,1 23
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ده‌سپێكی قه‌یرانی سووریاوه تا ئێستا بابه‌تی ناوچه‌ی ئارام له سووریا له لایه‌ن سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه‌وه خراوه‌ته رۆژه‌ڤه‌وه و رایگەیاند "ئه‌وه بۆ ناوچه‌ی باكووری سووریا گرنگه، له‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كانیش به‌تایبه‌تی خوشك و برا كورده‌كانمان بۆ سووریا گرنگه، هه‌روه‌ها له زۆر رووه‌وه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه گرنگه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له میوانخانه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مەقدۆنیا، نیكۆلا دیمیترۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی منبج، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هێرشه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه به‌توندترین شێوه ئیدانه كراوه و گوتی: "وه‌ك وڵاتێك كه زۆری چه‌شتووه به ده‌ست تیرۆره‌وه دژی هه‌موو جۆره‌كانی تیرۆرین، پێداگرین له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون له‌و هێرشه‌دا، به‌ڵام زانیاری پشتڕاستكراوه نییه له‌باره‌ی كه‌سه‌كانی دیكه‌وه و گوتی: "ئه‌مریكا دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵمان به‌شی ده‌كات. ده‌رده‌كه‌وێت كه كێی له پشته‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه له توركیا بكرێت ئه‌وا ئێمه‌یش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تیرۆر له سووریادا هه‌بووه و گوتی: "پێموایه كه نابێت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر پێداگرییمان و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانده‌كه‌ین".
- "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بین له كۆبوونه‌وه"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جەنەراڵ یه‌شار گوله‌ر و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جەنەراڵ جۆزیف ده‌نفۆرد رایگه‌یاند "به‌ر له هه‌موو شتێك هه‌ردوو سه‌رۆك ئه‌ركان تاوتوێی چۆنێتی هه‌ماهه‌نگییان كردووه له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا. هه‌روه‌ها باسیان له بابه‌ته‌كانی به‌رگریی و پیشه‌سازی به‌رگریی كردووه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی باسكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ده‌سپێكی كێشه‌كانی سووریاوه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرده‌وه و گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆچوونی توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام یه‌كده‌گرنه‌وه یاخود نا. دوێنێ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌شار پاشا و ده‌نفۆرد باس له‌وه كرا له بڕۆكسل. به‌رده‌وام ده‌بین له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و دامه‌زراوه‌كانی دیكه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڕێز سهركۆمار داكۆكی له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كردووه. ئه‌وه بۆ ناوچه‌ی باكووری سووریا گرنگه، له‌ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كانیش به‌تایبه‌تی خوشك و برا كورده‌كانمان بۆ سووریا گرنگه، هه‌روه‌ها له زۆر رووه‌وه به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشه‌وه گرنگه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه".