reva haci
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە دوای کۆبوونەوەی سەرۆک لقەکانی پارتەکەی لە قزلهامام، کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست.
لەبارەی ئەو تویتەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی بڵاویکردبوویەوە لەبەرامبەر تورکیا و دەستەواژەی هەڕەشەئامێزی تیادا بەکارهێنابوو، سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، دهولەت باخچه‌لی گوتی: ''تا ده‌می تره‌مپ دانه‌خه‌ن، بابه‌ته‌كه داناخرێت".
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی گوتیشی: "پهیوهندیداركردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به كورده‌كانه‌وه هێرشێكی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ویژدانی مرۆڤایه‌تی و تاوانێكی قێزه‌ونه".
دەولەت باخچەلی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە باکووری سووریا چەند پرسیارێکی وروژاند و پرسی:
"مه‌به‌ست له ناوچه‌ی ئه‌منی چییه كه ده‌گوترێت ده‌بینه خاوه‌نی به قوڵایی ٢٠ میل؟ ئایا له‌م ناوچه ئه‌منیه‌دا رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان بوونیان ده‌بێت؟ پلانی دژه فڕین هه‌یه له ناوچه‌كه؟ رووسیا له كوێی ئه‌م كاره‌دایه؟".
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتی: "ئه‌گه‌ر به سیناریۆ خوێناوییه‌كانی ئه‌مریكا ههبخهڵهتێین، چاوپۆشی له رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی ئه‌منی به ناوچه‌ی تامپۆن بڵێین 'به‌ڵێ' ئه‌وا هۆشداری دەدەمە هەموو لایەک کە هاوشێوه‌ی دوای جه‌نگی کەنداوی ئەوەی کردومانە تا ئێستا بە سەرە قەڵەم رەش دەکرێتەوە. تره‌مپ باسی له ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی كردووه به قوڵایی نزیكه‌ی ٣٠ كیلۆمەتر، حكوومه‌تیش به‌ئه‌رێنیه‌وه سه‌یری ئه‌مه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ناوچه‌ی ئه‌منی كه دروست ده‌كرێت به ته‌واوی له‌ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی توركیادا بێت، بگره به‌ره‌نگاری تیرۆریش به‌رده‌وام بێت تیایدا، ئه‌وا من قسه‌یه‌كم نییه بۆ گوتن".
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی لەبارەی پلانی ئەمریکاوە سەبارەت بە باکووری رۆژئاوای سووریا گوتی: ''ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ك بنه‌ماو بنكه، نه‌خشه‌ڕێگای تیرۆر ده‌كێشێت، دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی، بنیاتنانی مۆدێلێكی تری بارزانی، حه‌زو ئامانجێتی".
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی لەبارەی ئه‌گه‌ری چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئهمنیەوە گوتی:
"جوان نییه داواكاریه‌كه له ئێمه‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركۆمارمان بخوازێت له‌سه‌ر هه‌ر پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ر وڵاتێك راوبۆچوونی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه باس بكات بانگهێشتمان ده‌كات، ئێمه‌ش ده‌چین و چاومان پێی ده‌كه‌وێت".
سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتیشی: ''تره‌مپ باسی له ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی كردووه به قوڵایی نزیكه‌ی ٣٠ كیلۆمەتر، حكوومه‌تیش به‌ئه‌رێنیه‌وه سه‌یری ئه‌مه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ناوچه‌ی ئه‌منی كه دروست ده‌كرێت به ته‌واوی له‌ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی توركیادا بێت، بگره به‌ره‌نگاری تیرۆریش به‌رده‌وام بێت تیایدا، ئه‌وا من قسه‌یه‌كم نییه بۆ گوتن".