Yıldız Nevin Gündoğmuş
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌ك لایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌وڵیش بده‌ن له به‌های ئه‌ندامێتی وڵاته‌كه‌مان له ناتۆ كه‌م بكه‌نه‌وه، پێگه و هه‌ڵوێستی ئێمه روونه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌رۆك و سه‌رۆك حكوومهتەکانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانییدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له ئه‌نقه‌ره، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ به‌بۆنه‌ی ٧٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ناتۆ له ٣-٤ی كانوونی دووه‌م له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه هه‌ڕه‌شه و ناڕوونی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و گوتی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین و رووسیا بخرێنه روو. پشتگیری له په‌یوه‌ندییه بونیاتنهرهكانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ چین. رووسیاش یه‌كێكه له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له ناوچه‌كه‌مان و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش. توركیا وه‌ك پێویستییه‌كی پێگه‌ی جوگرافی له میانی كاره له پێشینهكانیدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناتۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فره ره‌هه‌ند په‌یڕه‌و ده‌كات. په‌یوه‌ندییه باشه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا و وڵاتانی دیكه وه‌ك ئه‌ڵتارناتیڤ نییه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو ته‌واوكارییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌ك لایه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌وڵیش بده‌ن له به‌های ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ كه‌م بكه‌نه‌وه، پێگه و هه‌ڵوێستی ئه‌وان دیاره و گوتی: "چاوه‌ڕوانین له وڵاتانی ئه‌ندام كه له‌بری گه‌ڕان به شوێن جێگره‌وه‌دا، كارێك بكه‌ن ناتۆ دژبه مه‌ترسییه‌كان به‌هێزتر بكات. پێویسته له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندامدا گۆڕانكاریه‌ك بكه‌ین كه ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵوێستی پێداگرانه و بنه‌ڕه‌تیانه بكات دژبه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. به‌پێی هه‌ڕه‌شه له‌پێشینه‌كانی ئه‌مڕۆمان، ئیدی خۆ به‌هێزكردنی ناتۆ كارێكی پێویسته".