İlhami Erkılıç,İsmail Kaplan,Hüseyin Demirci,1 23
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی رووی له ناوچه‌كه كردووه، به‌فر شه‌ش سانتیمه‌تر له شاری ئاگری و چوار سانتیمه‌تر له شاری ئه‌رزه‌ڕۆم كه‌ڵه‌كه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه كه ئاسمانی ناوچه‌كه نیمچه هه‌وراوی ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت زوقم و به‌ستن رووبدات و ته‌مومژ چه‌ند شوێنێك بگرێته‌وه.
پله‌كانی گه‌رما ده‌بێت و با له باشووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌با.
به‌فر بارین له قارس كه سێ رۆژه به‌رده‌وامه نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌مهۆیه‌وه ده‌رگای ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێك به‌ستوویه‌تی و زه‌حمه‌ت ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر به‌مهۆیه‌وه به‌شێكی رووباری قارس به‌ستوویه‌تی.
هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی ساریقامیش-یش كه سه‌رما و سۆڵه ناوچه‌كه‌یانی گرتووه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئۆتۆمبێله‌كانیان باش دابپۆشن.
دروستبوونی چلوره و سیخهسۆڵه دیمه‌نێكی جوانی به ناوچه‌كه داوه.