توركيا, جيهان

كۆنگرەى رۆژنامەوانیى هاوبەشى نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا

- سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی: "دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کە کيێڤ و ئەنقەرە لە بەرامبەر ھەڕەشە و ئەو وەڵامانەی کە دەبێت بدرێتەوە هەمان تێروانينيان هەيە".

Muhammet Tarhan  | 11.04.2021 - نوێکردنەوە : 11.04.2021
كۆنگرەى رۆژنامەوانیى هاوبەشى نێوان سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکراینا

Ankara

ئیستانبوڵ / ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی، رایگەیاند کە ئازادیی بازرگانیی لە نێوان تورکیا و ئۆکراینا زۆر گرنگە و دەکرێت لەمبارەیەوە رێککەوتنی ئازادی بازرگانیی واژۆبکرێت.

زێلینسکی، لە میانی ئەو سەردانەی کە بەبۆنەی نۆیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیجی لە ئاستی باڵا، بۆ تورکیا-ى ئەنجامدا، لە کۆشکی ھوبەر، لە دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵى لەگەڵ سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان و کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

زێلینسکی، ئەوەی راگەیاند کە بە شێوەیەکی گشتی تاوتوێی پرسی ئاسایشی دەریای رەش-یان کردووە و گوتی، "دەمەوێت ئەوە رابگەیەنم کە کيێڤ و ئەنقەرە لە بەرامبەر ھەڕەشە و ئەو وەڵامانەی کە دەبێت بدرێتەوە هەمان تێروانينيان هەيە".

سەرۆکی ئۆکراینا، زێلینسکی، گوتیشی "پشتیوانی تورکیا لەمەڕ دووبارە بونیاتنانەوەی یەکپارچەیی و سەروەری خاکمان زۆر گرنگە".

زێلینسکی، ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە میانی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، جەختیان لە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کردووەتەوە و گوتی، "ئازادیی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ئۆکراینا زۆر گرنگە. لە رێگەى زیادبوونی جیددیی قەبارەی بازرگانیمان دەکرێت رێککەوتنی ئازادی بازرگانی واژۆبکرێت".

سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلینسکی، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە میانی کۆبوونەوەکدا، تاوتوێی ھاوکارييان لە بواری وزەدا کردووە و گوتی،"ئاسۆکانی ھەماھەنگیمان لە بواری پیشەسازی سەربازی زۆر گەورەیە. پیشەسازی بەرگریی، لەگەڵ تورکیا ھێزی پاڵنەری ھاوبەشی ستراتیجیمانە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن