Zafer Fatih Beyaz
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی نێوان شاندی سه‌ربازیی توركیا و یۆنان، كه له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ ئه‌نجامدرا و تێیدا "شێوازه‌كانی جیاكردنه‌وه" تاوتوێكران، كۆتاییهاتووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تاوتوێی رێكاره‌كانی رێگرییكردن له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی گریمانه‌كراوی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن سوپای هه‌ردوو وڵات كراوه، بیروڕا ئاڵوگۆڕكراون.
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه كۆبوونه‌وه‌ی دواتر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێت.