توركيا

ئاستى ئاوى دەرياچەى وان بە هۆى گۆڕانكارييەكانى كەشوهەواى جيهانييەوە دابەزيوە

مامۆستاى بەشى جوگرافياى فاكەڵتيى ئاداب لە زانكۆى وان يوزونجويڵ پرۆفيسۆر دكتۆر فاروق عەلائەديين ئۆغڵو: "هۆكارى سەرەكى كشانەوەكانى دەرياچەى وان كەمى باران نييە، زۆربوونى بە هەڵمبوونە".

Özkan Bilgin  | 11.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
ئاستى ئاوى دەرياچەى وان بە هۆى گۆڕانكارييەكانى كەشوهەواى جيهانييەوە دابەزيوە

Van

وان - AA

دەرياچەى وان، بە هۆى گۆڕانكارييەكانى كەشوهەواى جيهانى و هەلومەرجى كەشوهەواوە ئاستەكەى دابەزيوە و لە دوايين ساڵاندا رێژەيەكى بەرچاوى ئاوەكەى لەدەستداوە.

دەرياچەى وان، كە گەورەترين دەرياچەى توركيايە و خەڵكى ناوچەكە ناوى "دەريا" يان لێناوە، كشانەوەى كەنارەكانى بەهۆى گەرمبوونى گەردوونييەوە جێگەى سەرنجە.

دواى كشانەوەى كەنارەكانى لاى گەڕەكى ئەدرەميت بۆ سەرووى ٢٠٠ مەتر، زەوى تاپۆكراوى چەند هاووڵاتييەكى گەڕەكى ئەنگينسو و چەند بەلەمێكى نوقمبوو بەدەركەوتوون.

مامۆستاى بەشى جوگرافياى فاكەڵتيى ئاداب لە زانكۆى وان يوزونجويڵ پرۆفيسۆر دكتۆر فاروق عەلائەددين ئۆغڵو، لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، ئاماژەى بەوە كرد كە پەيوەست بە گۆڕانگارييەكانى كەشوهەواى جيهانى، ئاستى ئاو لە دەرياچەكە وەك پێشوو بەرزبوونەوە بەخۆيەوە نابينێت.

پرۆفيسۆر عەلائەددين ئۆغڵو، ئەوەشى راگەياند كە ئاساييە ئاستى ئاوى دەرياچەكان پەيوەست بە هەلومەرجى وەرزەكان جياوازى نيشانبدات و گوتى، بەراورد بە رابردوو ئەم ئاستەى ئێستا گۆڕانكارى جيددى بەسەردا هاتووە.

عەلائەددین ئۆغڵو گوتيشى: "لە رابردوودا جياوازييە ستوونييەكانى كەنارى دەرياچەكە ٢٥-٣٠ سەنتيمەتر بوو بەڵام ئێستا ئەو جياوازييە گەيشتووەتە يەك مەتر. لە دەرياچەكەدا دوو جۆر كشانەوە هەيە يەكێكيان ئاسۆييە و ئەوى دى ستوونى. لە خاڵە ستوونييەكان كشانەوە لە ناو ساڵێكدا لە دەوروبەرى مەترێكدايە و جارجار زياد دەكات. كشانەوە ئاسۆييەكانيش بەتايبەتى لە کەنارەکانیدا لە خاڵە نزمەكاندا شوێن شوێن ٢٠٠ مەتر دەبينرێت. لە ئەنجامدا دەتوانين بڵێين گۆڕانكارييەكانى كەشوهەواى جيهانى، بۆ دەرياچەى وان و دەرياچەكانى ديكە تاكو دێت بە ئاراستەى خوارەوە رايدەكێشێت. واتا لە ئێستا بەدواوە وا پێشبينى دەكرێت كە ئاستى ئاوى دەرياچەكە بەرزنابێتەوە، بەڵكو كەمدەبێتەوە. ئاوى دەرياچەكە زياتر دەكشێتەوە، كەمدەبێتەوە و لە ئەنجامدا وشكاييەكان بەدەردەكەون".

- "جياوازييەكى جيددى لە رێژەى باراندا نييە"

پرۆفيسۆر عەلائەددين ئۆغڵو، جەختى لەوە كردەوە كە گۆڕانكارييەكانى كەشوهەواى جيهانى جگە لە دەرياچەى وان كاريگەرى لەسەر هەموو دەرياچەكان دەبێت و گوتى، "جياوازييەكى جيددى لە رێژەى باراندا نييە. شێوازى بارانەكان، گواستنەوەى لە نێوان وەرزەكان، دابەشبوونى لە ناو ساڵدا جياوازييەكى جيددى تێدايە. لە راستيدا كێشە سەرەكييەكە پەيوەندى بە نەبارينى بارانەوە نييە. هۆكارى سەرەكى كشانەوەكانى دەرياچەى وان كەمى باران نييە، زۆربوونى بە هەڵمبوونە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın