Kemal Karagöz,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
ئادیامان - AA
له شاری ئادیامان ده‌ست به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌روبوومی ترێی بهسنی كرا كه به ''ترێی پێغه‌مبه‌ر'' ناسراوه و له‌نێو به‌روبوومی تۆماركراوه‌كانی شاره‌كه‌دایه.
له گوندی چۆراكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی بهسنی، ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ترێیه كراوه كه وه‌ك ترێی كشمیش وایه، دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نكه ترێكان تێكه‌ڵ به پۆتاسیۆم و رۆنی زه‌یتون ده‌كرێن و له‌ژێر خۆردا به‌جێده‌هێڵرێت به مه‌به‌ستی وشكبوونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كشتوكاڵ و دارستان له شارۆچكه‌ی بهسنی، مه‌همه‌ت كۆسهكول بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی بهسنی و گونده‌كانی له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٣١ هه‌زار هێكتار زه‌وی ترێ به‌رهه‌مهێنراوه.
مه‌همه‌ت كۆسهكول باسی له‌وه كرد كه به‌روبوومی ترێ به‌راورد به ساڵی رابردوو زیاتره و گوتی: ''كاتێک باس له بەسنی ده‌كرێت یه‌كه‌م پێگه‌یشتنی ترێ دێت به مێشكدا. له كۆی ٣١ هه‌زار هێكتار زه‌وی ترێی بهسنی له‌سه‌ر شه‌ش هه‌زار و ٢٠٠ هێكتاری به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ئه‌و جۆرێكه له مێووژ. ترێی بهسنی ترێیه‌كه زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی زۆری ده‌وێت تا ئاماده ده‌كرێت بۆسه‌ر سفره و خوان. ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نزیكه‌ی ١٥٠-٢٠٠ هه‌زار تۆن مێووژ ده‌كه‌ین له شه‌ش هه‌زار و ٢٠٠ هێكتار. به‌رهه‌مه‌كه به به‌راورد به پار ساڵ باشتره. ته‌واوی به‌رهه‌می ترێی ناوچه‌كه‌مان سروشتیه".
مه‌همه‌ت كۆسهكول باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌مساڵ نرخی یەک كیلۆگرام مێووژ له نێوان ١٨ بۆ ٢٥ لیره‌دایه.
یه‌كێك له جووتیارانی ناوچه‌كه به ناوی جافه‌ر ئولاشك باسی له‌وه كرد كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٤٠ دۆنم زه‌وی ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و گوتی: ''شه‌وان له باخه‌كان ده‌مێنینه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ترێ. ناوی ترێكه ترێی پێغه‌مبه‌ره، به‌ڵام كاتێک وشك ده‌كرێت پێی ده‌ڵێن ترێی بهسنی. كاتێک وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م دێت كرێكاران بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ به‌یانیان دێن تا ئێواره كار ده‌كه‌ن. ته‌نها كێشه‌ی باخه‌وانان نه‌بوونی كاره‌با و ئاوه كه باخه‌كاندا. به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كاره‌با. به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وانیش له باخه‌كان ده‌مێنینه‌وه ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر بێت''.