Sayim Harmancı,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
هه‌كاری - AA
شاری هه‌كاری كه ره‌وشی ئارامی و ئاسووده‌یی تیایدا فه‌راهه‌م بووه، به ناوچه دهستلێنهدراوهكانی، پاركه سروشتییه‌كانی و جوانییه شاره‌وه‌كانی به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندی وه‌رزشه سروشتییه‌كان.
شاره‌كه كه به‌شی زۆری به شاخ ده‌وره‌دراوه و زیاتر له ٣٠ لووتكه‌ی هه‌یه كه زیاتر له ٣٠ هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزن، به هۆی ئه‌وه‌ی چوار وه‌رزه‌ی ساڵ له یه‌ك كاتدا تیایدا هه‌یه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی سروشت دۆستان.
شاره‌كه كه له‌م دواییانه‌دا، جوانییه شاراوه‌كانی ئاشكرابوون، به هۆی ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌وه روویان تێده‌كرد بۆ وه‌رزشی هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان، باسكیلسواری له‌سه‌ر شاخ و رۆیشتن به سروشتدا، دووباره ناوچه‌كه‌ی هێنایه‌وه به‌ر باس.
زیادبوونی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی سروشتی له ناوچه‌كه‌دا، بووه‌ته هۆی راكێشانی سه‌رنجی گه‌نجان.
نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی شاخه‌وانی توركیا له هه‌كاری (TDF)، زانكۆی هه‌كاری و ده‌سته‌ی وه‌رزشه سروشتییه‌كان و شاخه‌وانی (CİSİAD) ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی خولی شاخه‌وانی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تاشه‌به‌رد بۆ گه‌نجان كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی فراوانكردنی ئه‌و بواره.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له خوله‌كاندا ده‌كه‌ن به‌و ئه‌زموونه‌ی له شاره‌زایان وه‌ریده‌گرن ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی جوانییه شاراوه‌كانی ناوچه‌كه.