Süleyman Tunç
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا له چالاكی خراون، گه‌یشتووه‌ته هەشت تیرۆیست.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه له ده‌ورووبه‌ری هه‌كاری و شه‌مزینان به‌پشتیوانیی ئاسمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێنج تیرۆریستی دیكه لە چالاكی خراون.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا هاتووه "له ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەردا له ده‌ورووبه‌ری هه‌كاری و شه‌مزینان، پێنج تیرۆریست له چالاكی خراون. به‌وپێیه ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له چالاكی خراون گه‌یشتووەته، هەشت تیرۆریست".
هاوكات له‌و ئۆپهراسیۆنانەی کە لە سنووری پارێزگاکانی سێرت و دێرسم ئەنجامدەدرێن، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران.