Mehmet Tosun
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا كه له باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه، سێ سه‌رباز له شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی جوداخوازی په‌كه‌كه، شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له ئه‌نجامی پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی په‌كه‌كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا له باكووری عێراق، سێ سه‌ربازی شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سه‌ربازه‌كان و سوپای توركیا كراوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان خوازراوه.