Burcu Çalık Göçümlü
06 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئاشكرایكرد له رووداوێكی زنجیره‌یی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئانتاكیا سه‌ر به هاتای، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سیش برینداربوون كه برینی سێیان سه‌خته.
فه‌خره‌ددین كۆجا له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.

كۆجا رایگه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی رووداوێكی زنجیره‌یی هاتوچۆدا له شارۆچكه‌ی ئانتاكیا كه بارهه‌ڵگرێك و پاسێك گڕیان گرتووه، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سیش برینداربوون كه برینی سێیان سه‌خته. ٢٢ ئامبوڵانس و سێ تیمی رزگاریی پزیشكیی نیشتمانیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون".
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا له هاتای کە بارهەڵگرێك خۆی به بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌دا كێشا، چووه سایدی به‌رامبه‌ر و خۆی بە ١١ ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا کێشا، بەم هۆیەوەش دەیان کەس بوونە قوربانی.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ئیسكه‌نده‌رون-ئانتاكیا روویدا و تێیدا بارهه‌ڵگرێك خۆی به كرێنێكدا كێشا.

شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوه و چووه‌ته سایدی بەرامبەر، له‌وێ خۆی کێشاوە بە نۆ ئۆتۆمبێل و دوو مینی پاسدا كه له قه‌راغی رێگاكه‌دا وه‌ستاون.
دوای ئاگاداركردنه‌وه، ژمارەیەکی زۆر جەندرمه، ئاگرکوژێنەوە و ئامبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
تیمە پزیشکییەکان بریندارەکانیان گه‌یانده نەخۆشخانەكانی ده‌ورووبه‌ر.
ئه‌و ئاگره‌ی كه دوای رووداوەکە له بارهەڵگرەکە و مینی پاسێک به‌رببوو، لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوه کوژێنرانەوە.
شایەتحاڵ، عەلی ساڕاج بە رۆژنامه‌وانانی راگەیاند، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەكانی كه پێكیاندا داوه، كه‌وتووه‌ته سه‌ر لای راست و ئەوی دیکەیان خۆی بە ئۆتۆمبێلەکانی دیكه‌دا كێشاوه كه له قه‌راغی شه‌قامه‌كه‌دا وه‌ستاون.
عەلی ساڕاج بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، بەشێک لەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، سووتاون.