Yıldız Aktaş
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له توركیا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای (COVID-19) نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠٩ هه‌زار و ٩٨٥ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و هه‌زار و ٦٤٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراون.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٦٦ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ١٤٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش ٢٦٣ هه‌زار و ٧٤٥ تووشبوو تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتیی پشكنینه ئه‌نجامدراوه‌كان هه‌شت ملیۆن و ٩٦٥ هه‌زار و ٢٦٥ پشكنینه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ٢٣٩ هه‌زار و ٣٩ حاڵه‌ته و حه‌وت هه‌زار و ٣١٥ كه‌سیش دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی كه‌یسه چالاكه‌كان ٢٦ هه‌زار و ٩٧٩ كه‌یسن و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره هه‌زار و ٣٧٢ه و رێژه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان لای نه‌خۆشه‌كان له‌سه‌دا ٧،١ه.
له په‌یامێكیشدا كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به دوایین ئاماره‌كان، بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی نۆ ملیۆن پشكنین ئه‌نجامدراون. ئه‌مڕۆ هه‌زار و ٦٤٨ نه‌خۆشی نوێمان هه‌یه. وه‌ستاندنی قوربانییه‌كان و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، به‌ده‌ست خۆمانه. ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مووان پێكه‌وه پابه‌ندی رێكاره‌كان ببین، سه‌رده‌كه‌وین. له‌رێگه‌ی پابه‌ندبوون به رێكاره‌كان، هێز بده‌نه سوپای ته‌ندروستییمان".