Zafer Fatih Beyaz
06 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2023
مێرسین-AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌م گه‌له ئه‌وانه له‌بیرناكات كه له‌پێناو جێگرێكی سهركۆمار، یه‌ك دوو وه‌زاره‌ت، چوار پێنج په‌رله‌مانتار ئایندهی وڵاته‌كه راده‌ستی ئیمپریالیسته‌كان ده‌كه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌ی له پاركی میلله‌ت له مێرسین، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزسیۆن گرت و رایگه‌یاند: "ئه‌م گه‌له ئه‌وانه له‌بیرناكات كه له‌پێناو جێگرێكی سهركۆمار، یه‌ك دوو وه‌زاره‌ت، چوار پێنج په‌رله‌مانتار ئایندهی وڵاته‌كه راده‌ستی ئیمپریالیسته‌كان ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی رێگرییمان كرد له‌دوایین ئاسته‌نگی به‌رده‌م خه‌یاڵی سه‌ده‌ی توركیا، كه مێزی هاوپه‌یمانییه، به متمانه‌یه‌كی زیاتره‌وه ته‌ماشای ئایندهی وڵات ده‌كه‌ین".
دواتر باسی له گرنگی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی نه‌وته كرد كه دۆزیویانه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "له گابار كه له تیرۆر پاكمان كرده‌وه، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌مان دۆزییه‌وه و خستمانه خزمه‌ت گه‌له‌وه كه بایی نزیكه‌ی ٨٠ ملیار دۆلاره".
هه‌روه‌ها گوتی: "١٠٠ ملیار دۆلاری پاره‌ی وزه كه له گیرفانی توركیاوه ده‌چووه ده‌ره‌وه، ئیتر له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان ده‌خه‌نه خزمه‌تی گه‌له‌وه، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به‌شێك له‌و گازه سرووشتییه‌ی له ده‌ریای ره‌ش دۆزیومانه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی په‌یندا به‌كاریده‌هێنین و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئاسووده‌یی جووتیارانمان".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌رێگه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئالیك، پشتیوانیی له ئاژه‌ڵداریی ده‌كه‌ین و هه‌نگاوگه‌لێك بۆ دابه‌زاندنی نرخی گۆشت ده‌گرینه‌به‌ر".