Ömer Olcay
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٨٢ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٤٢ كهسیش گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٦٨ ههزار و ٥٤٢ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ٣٢٦ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ٩١ هەزار و ٣٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤٨٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٤٣ هەزار و ٨٣٩ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، حەوت مليۆن و ٢٨ هەزار و ٣٩٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٦٨ هەزار و ٥٤٦ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٣٢٦ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٩٤٥ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٥ـە.
- " ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە بارى تەندروستييان ناجێگيرە لە هەڵكشاندايە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "بەراورد لەگەڵ دوێنێ پێويستمان بە پشكنينى كەمتر هەبوو. بەڵام سەرەڕاى ئەمە هەزار و ٤٨٢ حاڵەتى تووشبوونى نوێ تۆماركران. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە بارى تەندروستييان ناجێگيرە لە هەڵكشاندايە. ئهم دۆخە ژمارەى گيانلەدەستدانيش زياد دەكات. تەنها ئەگەر هەموو پێكەوە بەرەنگاربوونەوەكە ئهنجامبدهین، سەردەكەوين".