Mehmet Şah Yılmaz
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا حامى ئاكسۆى، سەبارەت بە ره‌وانه‌كردنی پێداویستیی سەربازیى بۆ دوورگەى مەيس له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه، رایگه‌یاند: "جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه رێگه ناده‌ین ئيستفزازكردنێكى به‌وشێوه‌یه رێك لەوبەرى كەناراوەكانمانهوه بگاتە ئامانجەكانى".
حامی ئاكسۆی سەبارەت بە ره‌وانه‌كردنی پێداویستیی سەربازیى بۆ دوورگەى مەيس له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردەوە.
ئاكسۆى جەختى لەوەكردەوە كە هەموو هەوڵێك بۆ گۆڕينى ناشەرعيى قەوارەى دوورگەكە ره‌تده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاندووه:
"جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه رێگه ناده‌ین ئيستفزازكردنێكى به‌وشێوه‌یه رێك لەوبەرى كەناراوەكانمانهوه بگاتە ئامانجەكانى. ئەم جۆرە ئيستفزازكردنە هيچ سوودێكى بۆ يۆنان نابێت. ئەگەر يۆنان هەنگاو بە ئاراستەى ئاڵۆزتركردنى دۆخى ناوچەكە بنێت ئەوه‌ى زيانى پێدەگات هەر خۆى دەبێت. توركيا سوورە لەسەر ئەوەى تا كۆتايى ماف و بەرژەوەندیى خۆى كە لە ياساى نێودەوڵەتييەوە سەرچاوەى وەرگرتووە بپارێزێت".