توركيا, سياسەت, جيهان

چاوشئۆغڵو: "لەو بڕوایەداین کە کێشەکان لەگەڵ یۆنان لە رێگەی دیالۆگێکی کردارییەوە چارەسەر بکرێت"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لەو بڕوایەدان کە دەتوانن کێشەکانیان لەگەڵ یۆنان لە رێگەی دیالۆگێکی کردارییەوە لە نێوان دوو دراوسێ و دوو ھاوپەیمان چارەسەر بکرێت.

Zuhal Demirci, Nazlı Yüzbaşıoğlu, Behlül Çetinkaya  | 16.04.2021 - نوێکردنەوە : 16.04.2021
چاوشئۆغڵو: "لەو بڕوایەداین کە کێشەکان لەگەڵ یۆنان لە رێگەی دیالۆگێکی کردارییەوە چارەسەر بکرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند لەو بڕوایەدان کە دەتوانن کێشەکانیان لەگەڵ یۆنان لە رێگەی دیالۆگێکی کردارییەوە لە نێوان دوو دراوسێ و دوو ھاوپەیمان چارەسەر بکرێت.

چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دێندیاس، لە ھۆڵی پێشانگاکان لە کۆشکی سەرۆكايەتى كۆمار، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا.

چاوشئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی لە میواندارێتیکردنی ھاوتا یۆنانییەکەی لە ئەنقەرە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە بریاربوو دوێنێ ئەم سەردانە ئەنجامبدرێت بەڵام بەھۆی کۆبوونەوەی ناتۆ-وە سەردانەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە زۆر بە ئەرێنی دووبارە بوژانەوی کەناڵەکانی دیالۆگ لەنێوان تورکیا-یۆنان دەبینن و ئەوەشی راگەیاند کە ئەم سەردانە مانای گەورە لەخۆ دەگرێت.

چاوشئۆغڵو گوتی "لەو بڕوایەداین کە کێشەکان (لەگەڵ یۆنان) لە رێگەی دیالۆگێکی کردارییەوە لە نێوان دوو دراوسێ و دوو ھاوپەیمان چارەسەر بکرێت" و جەختی لەوە کردەوە کە گەڕان بە دوای چارەسەر لەرێگەی لایەنی سێیەمەوە ھەوڵێکی دروست نییە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، گوتی "روویدا و تەواو بوو و دەبێت واز لە لێدوانە ئیستفزازییەکان بھێندرێت. ئەمرۆ دەرفەتی ئەوەمان ھەبوو کە بە تێر و تەسەلی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە بکەین".

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بابەتی کەمایەتییەکانیان لە تورکیا و یۆنان کردووە و گوتی، "(تورکیا-یۆنان) خۆشگوزەرانی کەمایەتییەکان لەناو ھەردوو وڵات لە بەرژەوەندی ئێمەدایە، کاردانەوەی ئەرێنی دەبێت".

- رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، گوتی "تورکیا دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە کە مافی خۆی و مافی گەلی تورکی قوبرس بپارێزێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın