Özcan Yıldırım
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، رایگه‌یاند: "هه‌موو ئەوانەى كە لە وشكايى، لە دەريا و لە ئاسمان رووبەڕوومان بوونەتەوە، سووربوونى توركيايان بينى له پاراستنی ره‌وایه‌تیی و مافەكانى كە لە ياسا نێودەوڵەتييەكانەوە، سه‌رچاوه‌یان گرتووه".
ره‌جه ته‌یب ئەردۆغان لە ميانى بەشدارییكردنى لە رێورەسمى دابەشكردنى بڕوانامەى دەرچوون و ئاڵوگۆڕكردنى ئاڵا لە كۆلێژى سەربازیى سەربە زانكۆى بەرگريى لە ئەنقەرە، گوتارێكى پێشكەشكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "هێرشەكانى سەر ماف و بەرژەوەندييەكانمان لە ناوچەكە و بە تايبەتى لە دەرياى ناوەڕاست و دەرياى ئيجە، هاتە سەر بەرەنگاربوونەوەمان لە دژى تيرۆر".
گوتيشى: "ئه‌و وەبەرهێنانەى كە لە پيشەسازیی سەربازییدا كردوومانە، بە سەرچاوە مرۆييەكان كۆنترۆڵى دەكەين و لە بارى بەرەنگاربوونەوەى چالاكداين لە بەرامبەر سەرجەم هەڕەشەكان".
ئاماژەى بەوەش كرد، كاتێك كه باڵاده‌ستیی تهكنهلۆژییان له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و هێزی مهعنهوییماندا یه‌كده‌خه‌ن، هیچ هێزێك نابێت له‌سه‌ر رێگای وڵاته‌كه‌یاندا بوه‌ستێت.
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هەروەكو چۆن چەند مێژوونووسان دەڵێن 'ئێمە گەلێك نين كە سوپاى هەبێت، ئێمە گەلێكين كە خۆمان سوپاين'. هەوڵى ئەو نەفام و ناپاكانه‌ی كە هەست بەم راستييە ناكەن و سوورن لەسەر ئەوەى سوپا و گەلەكەمان لەيەك جيابكەنەوە، هەوڵێكى مایه‌پووچه".
گوتیشی: "به مكووڕییه‌وه ئه‌و كفنهمان دڕی كه بۆ گه‌له‌كه‌مان دوورابوو، و ئه‌و هه‌وڵی گهمارۆیهمان شكاند كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمانه‌وه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان بوو".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له درێژه‌ی گوته‌كانیدا رایگه‌یاند: "هاووڵاتى ئەو وڵاتانەى كە لە دوورى دەيان هەزار كيلۆمەترەوە چاويان بڕيوەتە ديموكراسى، دەوڵەتى ياسا، بەرژەوەندیى ناوچەيى توركيا، ئايا ئاگادارى ئەو زيانەن كە لە سووڕانەوەى ئەو پێواژووه بەرياندەكەوێت؟".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه، پرسيارە سەرەكييەكە ئه‌وه‌یه "ئايا ئەوانەى كە ئێستا لە دەرياى ناوەڕاست و دەوروبەرى لە بەرامبەرمان راوەستاون، ئامادەن بۆ له‌به‌رچاوگرتنی هەمان گیانفیدایی؟".
دواتر گوتى: "ئەوە دەزانين ئەگەر لەدەستيان بێت ده‌كه‌وینه ژێر گه‌مارۆیه‌ك كه يەك هه‌ناسه هەوا، يەك قوم ئاو و يەك پارو نان نادەن بەم گەلە".
راشيگەياند: "سه‌ره‌تا ئامانجه‌كانی ساڵی ٢٠٢٣مان جێبه‌جێده‌كه‌ین و دواتر توركیای میراتگری ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ بۆ رۆڵه‌كانمان جێده‌هێڵین. تیر له كه‌وان ده‌رچووه و به دڵنیاییه‌وه ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت".
ئەردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هيچ سەركەوتنێك لە مێژووماندا جێگرەوەى ئەوەى تر نييە. بە پێچەوانەوە هەر سەركەوتنێك هەواڵدەرى ئەوەى داهاتوو و تەواوكەرى ئەوەى پێش خۆيەتى".