Yıldız Nevin Gündoğmuş
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: "چۆن مالازگردمان پاراست، بە هەمان شێوە ئەم خاكەى كە نيشتمانى هەتاهەتاييمانى لەسەرە، بەهەمان گڕوتينى سەركەوتنە مەزنەكە دەیپارێزين".
رهجهب ئەردۆغان، لە ميانى بەشداريیكردنى لە رێورەسمى كردنەوەى دامەزراوەكانى رۆكێتسان بۆ ههڵدانی مووشهك بۆ بۆشايى ئاسمان، ناوەندى سیستەمەكانى بۆشايى ئاسمان و تەكنەلۆژياى پێشكەوتوو و بەرهەمهێنانى ماددەى خاوی تەقەمەنى، گوتارێكى پێشكەشكرد.
له میانی گوتارهكهیدا ئهردۆغان رایگهیاند: "وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە دەیانەوێ جیاوازییەک بکەن لە نێوان بەهاکانمان، لە پشت مێژووکەماندا خۆیان حەشارداوە و بە ناوی مستەفا کەماڵ ئهتاتورکەوە رق و کینە بڵاودەکەنەوە".
لەسەر كارگەكانى دروستكردنى پلێتى تانكیش دوا و رایگهیاند: "ئەوانەی باسی کارگەی درووستکردنی پلێتی تانکی ئێمە دەکەن، هەر ئەوانەن کە تا ساڵی ٢٠٠٢ لەسەدا ٧٠ی تورکیایان وابەستەی دەرەوە كردبوو".
گوتيشى: "ئەوانەى هەموو بابەتێك دەقۆزنەوە، دەيانبينين کە خەمى هاوشێوەی ٣٠ی ئاب و هاوشێوەی كۆمار، نەتەوە و نيشتمانيان نييە".
سهركۆماری توركیا سهبارهت به پيشەسازیى سەربازيى توركيا رایگهیاند: "لە بوارى پيشەسازیى سەربازيیدا رێگا بە كەموكوڕى لە هەماهەنگى و پێكەوهكاركردنمان نادەين. بەتايبەتى رەزامەندیى لەسەر هاوردەكردنى ئەو بەرهەمانە نادەين كە خۆمان دەتوانين بەرهەميان بهێنين".
رهجه تهیب ئەردۆغان مژدەى تاقيكردنەوەيەكى مووشەكى نوێى دا و رایگهیاند: "دەمەوێت مژدەى ئەوەتان پێ بدەم كە يەكەم تاقيكردنەوەكانى بۆشايى ئاسمان بۆ تەكنەلۆژياى بزوێنەرى مووشەكى خاوەن سووتەمەنى شل كە دروستكراوى خۆماڵييە، دەست پێدەكەين".
راشیگهیاند: "ئهو ئامانجهی لهلایهن فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى چەكداری بايراكتار TB2، كە بە لێزەر دهستنیشانكرابوو، لە رێگەى سیستەمى مووشەكى لێزهریی ٢٣٠ مليمەترهوه پێكرا. ئەم پێشهاتە نوێيە بەتايبەتى هێزێكى زياتر دەدات بە سەربازانمان لە بەرەكانى جەنگ".