Sinan Uslu
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا، سه‌باره‌ت به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) رایگه‌یاند: "له ئێستادا ئه‌گه‌ری زۆر به‌رزه ئه‌م په‌تایه له توركیادا هه‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه نه‌توانراوه حاڵه‌تی بوونی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌ستنشان بكرێت".
فه‌خره‌ددین كۆجا له‌باره‌ی كاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) زانیاریی دایه لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و خێزان و كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی له په‌رله‌مانی توركیا.
فه‌خره‌ددین كۆجا گوتی: "به‌ڕوونی ده‌یڵێین كه هیچ حاڵه‌تێكی تۆماركراومان نییه. به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی نائاسایی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بێته ناو توركیا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ماوه‌ی مانگێكی داهاتوو كه له‌به‌رده‌مماندایه، پێویست ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌ڕێی بكه‌ین. پێویسته ماوه‌یه‌ك بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه، تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گونجێت نه‌چینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌كرێت له ماڵه‌وه خۆمان داببڕین به‌تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچووان ماوه‌یه‌ك بێت كه به‌ركه‌وتنیان نه‌بێت".
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرایكرد له‌م ماوه‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه په‌تاكه‌یان بۆ دێت، یان بۆیان هاتووه و رایگه‌یاند: "ده‌ڵێین كه نه‌مانتوانیوه ده‌ستنیشانی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌ستنیشانی نه‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند: "هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌وه مه‌كه‌ن گوایه وڵاتێك هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه. له‌وانه‌یه سبه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر بێت. بۆیه تا ده‌كرێت مه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ڕا دێن بێگومان ده‌مانه‌وێت ١٤ رۆژ به ته‌نها له ماڵه‌وه بمێننه‌وه".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ژنێك كه له توركیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مریكا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه، فه‌خره‌ددین كۆجا گوتی: "له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا یه‌ك كه‌س هه‌یه كه ته‌مه‌نی ٨٦ ساڵه و له توركیاوه چووه‌ته ئه‌مریكا، ئه‌ویش سه‌رنشینێكی ترانزێته له تیرانه‌وه هاتووه".
كۆجا لەبارەی هەناردەکردنی ماسكی پزیشكیی دوا و رایگه‌یاند: "پێویستیی هاووڵاتییانمان له هه‌موو شتێک گرنگتره. به‌ر له دابینكردنی ته‌واوه‌تیی پێویستیی بازاڕ، رێگا له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی ناكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پشووش له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، وەزيرى تەندروستیى توركيا ئاشكرایكرد وەزارەتى پەروەردە لە رۆژانى داهاتودا تاوتوێى داخستن يان دانەخستنى ناوەندەکانی خوێندن دەكات.