Fakhradin Ibrahim Mohammad
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
پارێزگاری هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی داوای له خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر كرد بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
فرسه‌ت سۆفی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وێڕای ئه‌وه‌ی داوای كرد هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چن گوتی: "هیوادارین ناچار نه‌بین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نین".
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به دۆخی ته‌ندروستی ئێران دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا تێكڕای شاره‌كانی گرتووه‌ته‌وه و گوتی: "چوار حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره. داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌نها حاڵه‌ت بێ و نه‌بێته وهبایهكی سه‌رانسه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌بیندرێت. هیوادارین ناچار نه‌بین كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نین".