Mehmet Tosun
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
تاكوو ئێستا له توركیا زیاتر له سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان لێ دراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه تاكوو ئێستا ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان لێ دراوه، رایگه‌یاند: "تاكوو ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان لێ دراوه".
كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه له‌مڕۆوه ده‌ست ده‌كرێت به لێدانی ڤاكسینه‌كه بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن سه‌روو ٦٥ ساڵ.