Ahmet Kaplan
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
دیاربه‌كر – AA
خانه‌واده‌یه‌كی دیكه كه منداڵه‌كه‌یان بۆ چیا رفێنراوه، به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری ههدهپەدا كرد.
گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه به به‌رپرسیاری رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا ده‌زانن و له ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، پێی نایه ٥٢٩ههمین رۆژه‌وه.
دایكه گولی و باوكه ئیبراهیم ئێرگهلی كه نه‌وزادی كوڕیان حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا له وان رفێندراوه بۆ چیا به‌شدارییان له مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كردا كرد.
دایكه گولی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هیچ هه‌واڵێكی كوڕه‌كه‌یان نازانن، گوتی: "تاوەكو كوڕه‌كه‌م دێته‌وه لێره ده‌بم. هه‌ده‌په منداڵی رفاندووه. كوڕی خۆم له ئه‌وان ده‌وێته‌وه. با كوڕه‌كه‌م بهێننه‌وه و بمانده‌نه‌وه".