Burcu Çalık Göçümlü
12 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٩ ھەزار و ٦٣٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجامی پشکنینی حەوت ھەزار و ٧٦٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و ٩٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا سەبارەت بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٩ ھەزار و ٦٣٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پشکنینی حەوت ھەزار و ٧٦٣ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە.
راشگەیاندرا کە ٩٧ کەس لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەشت ھەزار و ١٠٨ کەس. کۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو ملیۆن و ٤٦١ ھەزار و ٢٠٤ کەس.