Fikret Kavğalı
13 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2021
ئادانا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٣٠ كه‌س ده‌رچوو له ئادانا.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئادانا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر بۆ ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٣٠ كه‌س ده‌ركرد.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی تۆمه‌تباران و ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تبارانیان ده‌ستگیر كرد.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئادانا، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.