Ferdi Türkten
22 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە سنووری تەمەنی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان دابەزاندووە بۆ ٢٥ ساڵ و لە سبەییەوە دەتوانن ناو تۆمار بکەن.
فەخرەددین کۆجا لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە تەمەنی وەرگرتن ڤاکسینی کۆرۆنایان دابەزاندووە بۆ ٢٥ ساڵ.
گوتیشی: "تەمەنی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنامان دابەزاندووە بۆ ٢٥ ساڵی. ئەوانەی تەمەنیان ٢٥ ساڵ یان بەرەوسەرە، دەتوانن لە سبەییەوە ناویان تۆمار بکەن''.