05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا له‌باره‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) رایگه‌یاند: "به‌و رێوشوێنه كاریگه‌رانه‌ی گرتوومانه‌ته‌به‌ر، تا ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌دوور بگرین لە نه‌خۆشییه‌كه. ئەو ڤایرۆسەی لە چین سەریهەڵداوە، تا ئێستا نەگەیشتووەتە تورکیا".
فه‌خره‌ددین كۆجا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی زانستیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له كه‌مپی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له ناوچه‌ی بیلكهنتی ئه‌نقه‌ره، روونكردنه‌وه‌ی دا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
كۆجا رایگه‌یاند: ''هەموو رۆژێک ئەو رێوشوێنانەی لە ئەورووپا بەشێوەیەکی قورس‌تر دەگیرێتە بەر، ئێمە و وڵاتەکەمان رووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئەو ڤایرۆسەی لە چین سەریهەڵداوە، تا ئێستا نەگەیشتووەتە تورکیا و رایگه‌یاند: ''به‌و رێوشوێنه كاریگه‌رانه‌ی گرتوومانه‌ته‌به‌ر، تا ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌دوور بگرین لە نه‌خۆشییه‌كه''.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا راشیگه‌یاند: ''بۆ به‌رگرتن له توشبوون، با هاووڵاتییانمان ئه‌م ماوه‌یه نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وانه‌شی ده‌چن با ١٤ رۆژ له ماڵه‌وه خۆیان له‌ده‌ورووبه‌ر داببڕن''.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆمارنه‌كراوه و رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت و نموونه‌یان لێوه‌رگیراوه هه‌زار و ٣٦٣ كه‌سن، له‌وانه‌یش هیچ حهڵهتێكیان نییه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بێت''.