Yeşim Sert Karaaslan
16 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری تەندروستی توركیا، فەخرەددین كۆجا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و دیمه‌نه‌ی به ناوی ''به‌ڵگه‌ی شاراوه'' له‌باره‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌تسئاپ بڵاوكراوه‌ته‌وه ناڕاسته.
فەخرەددین كۆجا له راگەیەنراوێکدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە رایگه‌یاند ''به‌ڵگه‌ی شاراوه'' كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌تسئاپ بڵاوكراوه‌ته‌وه ناڕاسته. به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستیان كردووه. ده‌یانه‌وێت به نانه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی وره‌ی ٨٢ ملیۆن كه‌س لاواز بكه‌ن. یاری به هه‌سته‌كانتان ده‌كه‌ن. هه‌واڵی دروست راگەیەنراوی فه‌رمییه''.