Hüseyin Cem Dağıstanlı
07 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، سێ تیرۆریستی په‌كه‌كه كه له كه‌مپه‌كانی مانه‌وه له باكووری عێراق هه‌ڵاتبوون، خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
"هه‌ڵاتن له ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه كه له‌رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگه‌وه چووینه نێو حه‌شارگه‌كانیان، به‌رده‌وامه. سێ تیرۆریستی دیكه‌ی په‌كه‌كه كه له كه‌مپه‌كانی مانه‌وه له باكووری عێراق هه‌ڵاتبوون، خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه".