Abdullah Söylemez
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
ئاگری - AA
کۆشکی ئیسحاق پاشا کە تەمەنی ٢٣٨ ساڵە و یەکێکە لە گرنگترین شاکارەکانی عوسمانییەکان لە ئانادۆڵو، شوێنەواری "سیستمی گەرمکردنی ناوەندیی"ی تیادا دۆزرایەوە کە پێدەچێت لە رابردوودا بەکارهێنرابێت.
کۆشکەکە کە دەکەوێتە قەزای بایەزید سەربەپارێزگای ئاگری و لە مێژوودا بە "دەروازەی شارستانییەتەکان" ناسراوە لە سایەی ئەو کارانەی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیریی و گەشت و گوزارەوە ئەنجام دراوە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بۆ ناوچەکە رادەکێشێت.
کۆشکی ئیسحاق پاشا کە یەکێکە لە شاکارە دیارەکانی تەلارسازی سەردەمی عوسمانییەکان لە ئانادۆڵو، شوێنەواری هونەریی رازاندنەوەی دەوڵەتی گەورەی سەلجوقی تیادایە و لە لیستی کاتی کولتووری جیهانیی یۆنیسکۆدایە لە هەموو جیهانەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکات، بەتایبەتی لە تورکیا، ئەورووپا و ئاسیاوە.
ئەو کۆشکە مێژووییە کە دەکەوێتە دووری حەوت کیلۆمەتر باشووری خۆرهەڵاتی قەزای بایەزید، لەسەر بەرزاییەک بنیاتنراوە کە ھەزار و ٩٠٠ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بوونی ١١٦ ژوور لەگەڵ مزگەوت، شورا، گۆڕ، حەوشەی ناوەوە و دەرەوە، دیوان و هۆڵی حەرەم تیایدا بووەتە مایەی سەرنج.
کۆشکەکە کە یەکێکە لە بینا مێژووییە هەرە شکۆدارەکانی ناوچەی ئانادۆڵوی خۆرهەڵات، بە شوێنەوارە مێژووییەکانی، رازاندنەوەکانی و بوونی هێلانەی هەڵۆ تیایدا سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.
ئەو ناوچەیەی کۆشکە مێژووییەکەی تێدایە وەرزی زستان بە سەختی تێدەپەڕێت و کۆشکەکەش شوێنەواری سیستمی گەرمکردنی ناوەندیی تیادا دۆزراوەتەوە.