Burak Akay
10 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
چاناککالە - AA
لە ئاکامی خۆپێداکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە بارهەڵگرێک لە قەزای بیگا سەربە پارێزگای چاناککالە، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
رووداوەکە لە نزیک گوندی باڵکچەشمە روویدا کە تیایدا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دواوەی بارهەڵگرێکدا کە لەسەر هەمان ئاراستە بوو.
دوا بە دوای رووداوەکە، تیمە تەندروستییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لە رووداوەکەدا، تەواوی سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کە پێنج کەس بوون لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکرا.