چاناککالە
توێژینەوەکە لە زانکۆی ١٨ی مارسی چاناککالە ئەنجام دەدرێ، لەسەر ئەو مۆبایل، مۆنیتەرانەی دەکرێ خۆیان، خۆیان پاک بکەنە و ئاو و رۆنیان لەسەر نامێنێتەوە، پیسی ناگرنە خۆ.
دوکتور یلدرم ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئەندازیاری چاناککالە رایگەیاند، لە توێژینەوەکەدا دکتور عیسمەت کایا، بەرێوەبەری تاقیکردنەوەی ناوەندی، ئۆغور چەنگیز، ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆ ئەنازیاری، بەشی کیمیا بەشدارن.
یلدرم دەڵێ، رێژەیەکی زۆر گەردیلەی کیمیاییمان پێکەوە لکاندووە بۆ قورسبوونیان، ئەو کەرەستانە لە جیھاندا لە زۆر بواردا کەلکیان لێ وەردەگیرێ..
یڵدم ئاماژەی بەوە داوە ئەو پرۆژەیە ٢ ساڵ دەخایەنێ بۆ ئەوە ئەنجامی ھەموو تاقیکردنەوە زانستییەکان لەسەر پێکھاتە بونیادییەکان دەتوانین جۆرێک لە پۆلیمەرە ئەلیکترۆنییەکان دروست بکەین، کە لە بەرامبەر تۆزدا خۆڕاگر بێ.