Enes Kaplan
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2021
ئەردۆغان- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی سەد و شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی دەریایی چاناککالە و رۆژی یادکردنەوەی شەهیدانی ١٨ی ئادار پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەدا، یادی شەهیدانی شەڕی چاناککالە-ی بەرز راگرتووە و نووسیویەتی "چاناککالە، داستانێکی بەشکۆیە کە لەلایەن باپیرانمانەوە بۆ مانەوەی گەلی تورک لە ئانادۆلو تۆمارکراوە. رۆحی چاناککالە، بنەمایەکی پیرۆزە کە گەلەکەمان لە باپیرانییەوە وەریگرتووە بەشێوەیەکی بەهێزتر پێشكەشی نەوەکانی ئایندەی دەکات. مێژوو پڕە لەو وانە، پڕە لەو پەندانەی کە شکستی ئەوانە نیشان دەدەن کە هەوڵی داگیرکردنی خاکی وڵاتەکەمانیان داوە".
سەرکۆماری تورکیا، جەختی لەوەشکردوەتەوە کە گەلی تورکیا ئەو ئیرادە مەزنە دەپارێزێت کە لە سەرکەوتنی چاناککالە-وە بەدەستیهێناوە و لە هەموو بارودۆخێکی سەختدا بەسەر دوژمناندا زاڵدەبێت.