لۆس ئانجیلۆس
دوای پشکنینێکی چڕ، ئاژانسی ئاسمانیی ناسای سەربە ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھەسارەی (مەریخ) گازی (میتان)ی لێنییە.
زاناکان نەبوونی ئەو گازەیان بە مەترسییەکی گەورە دانا، ئەویش نەبوونی ژیانە لە ھەسارەکە. چونکە رێژەیەکی زۆری گازی میتانی ڕووی زەوی بەھۆی مۆڵگە زیندەوەرییەکان دروستدەبێ. کەواتە دەکرێ نەبوونی میتان نەبوونی ژیان بسەلمێنێ.
پێشتر لە ئاکامی چەند وردبوونەوەیەک لەڕێی تیلیسکۆپەوە دەنگۆی بوونی گازی میتان لەسەر ھەسارەی مەریخ بڵاوببووەوە. ئەوە بوونی ژیانی بەدوای خۆیدا ھێنا.
بۆ دڵنیابوون لەو ھەواڵە ناسا پشکنینێکی ئەنجامدا، ئاکامەکەی لە گۆڤاری "سایەنز" بڵاوکرایەوە. دەریخست پەینەبراوە بە بوونی گازی میتان لە ھەسارەکەدا.