Ali Kemal Akan
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
بەبۆنەی رۆژی یادکردنەوەی شەھیدانی ١٨ی ئادار و ١٠٧ەمین ساڵوەگەڕی داستانی سەرکەوتنی دەریایی لە چاناککالە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دۆکۆمێنتارییەک بە ناونیشانی "چیرۆکی لەبیرنەکراوی سەربازە قارەمانەکانمان کە لە چاناککالە" ئامادە کرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە دۆکۆمێنتارییەکەدا، باس لە چیرۆکی شاراوەی سەربازە قارەمانەکان لە سەرکەوتنی چاناککالە و ئەو تێکۆشانەی کە بێ سڵکردنەوە لە گیانیان کردیان کراوە.
دۆکۆمێنتارییەکە هەروەها چیڕۆکی ئەو خوێندکارە لاوانەی لە پێناو رزگارکردنی نیشتیمانەکەیان دەستبەرداری خوێندنبوون و روویان لە بەرەکانی جەنگ کرد، ئەو کارمەندانەی تەندروستی بە مەبەستی چارەسەرکردن و ساڕێژکردنی برینی سەربازانی وڵات روویان لە چاناککالە کرد و ئەو تۆپهاوێژانەی لە بەرەکاندا فیداکارانە رووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە، دەگێڕێتەوە.
دۆکۆمێنتارییەکە کە لە شەش بەش پێکهاتووە ئەمڕۆ لە کەناڵی "TRT Belgesel'" و هەژماری فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەخش دەکرێت.
- کتێبی "سەرکەوتنی چاناککالە لە چاوی میدیا جیهانییەکان ١٩١٥-١٩١٦" بڵاو دەکرێتەوە
لەلایەکی دیکەوە کتێبی "سەرکەوتنی چاناککالە لە چاوی میدیا جیهانییەکان ١٩١٥-١٩١٦" کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان ئامادەکراوە، بڵاو دەکرێتەوە.
لەو کتێبەدا بۆ یەکەمجار چەندین بەڵگە، وێنە، کاریکاتێر، هەواڵ و لێدوان لەبارەی سەرکەوتنی چاناککالە کە لەلایەن میدیا جیهانییەکانی ئەوکاتەوە بڵاوکراوەتەوە، کۆکراوەتەوە.
- ئەو سەرکەوتنە جگە لە مێژووی تورک کاریگەرییەکی ریشەیی کردە سەر مێژووی جیهانیش
لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون ئاماژەی بەوە داوە، سەرکەوتنی چاناککالە تەنیا لە رێگەی فیداکاری نا، بەڵکو بە زیرەکی، لێهاتوویی و یەکگرتوویی گەلەکەمان تۆمارکرا.
فەخرەددین ئاڵتون لە کۆتاییدا رایگەیاندووە "بەڕێزەوە یادی سەربازە قارەمانەکانمان دەکەینەوە کە بەو شۆڕش و تێکۆشانەی کردیان بە دنیایان نیشاندا ئانادۆڵو نیشتیمانی تورکە".