Burak Akay
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
چاناککالە - AA
لە شارۆچکەی بۆزجائادا سەربە پارێزگای چاناککالە، ١٤٤ پەنابەر دەستگیرکران.
پەنابەرەکان کە هاووڵاتی چەند وڵاتێکی جیاواز بوون و هەڵیاندابوو بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیلی یۆنان، بە بەلەمی دار لە کەناراوەکانی چاناککالەوە چووبوونە دەریای ئیجەوە.
هێزەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریا کە لە ناوچەکەدا بەردەوامن لەسەر کارەکانیان، شوێنی ئەو پەنابەرانەیان دۆزیەوە و ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٤٤ پەنابەر دەستگیرکران و گەڕێندرانەوە کەناراوەکان.
هاوکات گومانلێکراوێک کە سەرپەرشتی رەوانەکردنی ئەو پەنابەرانەی کردبوو دەستگیرکرا.