Ramal Abdullah Mahmood
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2017
چاناککالە – AA
لە قەزای ئایڤاجکی سەر بە پارێزگای چاناککالە، ٣٩ هاووڵاتیی بیانی دەستگیرکران کە هەوڵیان دەدا بە رێگای نایاسایی بۆ دوورگەی میدیللی یۆنان بپەڕنەوە.
دوای دیاریکردنی شوێنی بەلەمێکی لاستیک کە لە نزیک گوندی باباکالە کە لە دەریادا کەوتۆتە جموجۆڵ، لە لایەن یەکەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە گەرووی موسەللیم؛ فەرماندەیی کەی بی ٤٣٠١ ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و ٣٩ هاووڵاتیی ئەفغانستانی، عێراقی و سووری لەناو بەلەمەکەدا دەستگیرکرد کە ١٨یان منداڵ بوون.
دواتر رەوانەی بنکەی ئاسایشی کەناراوەکانی کوچوککویو کران و خۆراک و پۆشاکی پێویستیان بۆ دابین کرا و دوای راییکردنی کارەکانیشیان رادەستی بنکەی دیپۆرتکردنەوەی بیانییەکان لە ئاڤاجک کران.