Mazın Asad
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "ھەلیکۆپتەرێکی جۆری AS ٥٣٢ Cougar، کە ١٣ سەربازی تێدابووە و لە فەرماندەیی کەتیبەی شێنۆبای سەر بە شرنەخ ھەڵساوە، بەپێی زانیارییەکان لە دوای ماوەیەکی کەم، ھەلیکۆپتەرەکە بەر ھێڵی تەزووی گەرمی کارەبا کەوتووە و لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٨:٥٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەتووەتە خوارەوە. لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەداخەوە سەربازە قارەمانەکانمان شەھید بوونە".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرا ھەلیکۆپتەرێکی جۆری AS ٥٣٢ Cougar، کە ١٣ سەربازی تێدابووە و لە فەرماندەیی کەتیبەی شێنۆبای سەر بە شرنەخ ھەڵساوە، بەپێی زانیارییەکان لە دوای ماوەیەکی کەم، ھەلیکۆپتەرەکە بەر ھێڵی تەزووی گەرمی کارەبا کەوتووە و لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٨:٥٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ کەتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، بەداخەوە سەربازە قارەمانەکانمان شەھید بوونە. بەھۆی رووداوەکەوە زۆر خەمبارین و رەحمەت بۆ ئەو سەربازە قارەمانە دەنێرین کە شەھیدبوون و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەھیدەکان و ھێزەکانی سوپای تورکیا و گەلی تورکیا دەکەین و ھیوای سەبوریان بۆ دەخوازین".