Abdullah Shukur
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و تێدا کاردانەوە لە دژی پرَچەککردنی یەپەگە نیشاندرا. لە بەیاننامەکەدا ھاتووە:
"جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەلاوەنانی داواکارییەکانی تورکیا و پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە- یەپەگە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە، لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".
لە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و تێدا ئاماژە بە پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی دژی رێکخراوەکانی تیرۆریستی فەتۆ/پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب، پەکەکە/یەپەگە و داعش و گشت ئەو رێکخراوانەی کە ھەڕەشەیان لەسەر تورکیا ھەیە کراوەتەوە.
لە بەیاننامەدا جەخت لەسەر پاراستنی سنوورەکان و بابەتی سیستەمی ئەمنی فیزیکی کراوەتەوە. تێدا زیاتر ھاتووە: "ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە ئەفغانستان، ئەڵمانیا، بەلجیکا، فەڕەنسا، عێراق، سوید و پاکستان، بانگھێشتی تورکیای لەمەڕ ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر پێشتڕاستکردووەتەوە. سەرەڕای گشت ئاگادارکردنەوەکانمان لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی دژ بە داعش، پێویستە لێکۆڵینەوە لە توانای ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بەشێکی تیرۆریستان لە وڵاتانی جیاواز بکرێتەوە. رێکخستنی ھەماھەنگی لەگەڵ تورکیا کە خاوەنی ئەزموونێکی گرنگە لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر، لە بەرژەوەندی گشت جیھان دایە".
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە:
"جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەلاوەنانی داواکارییەکانی تورکیا و پیادەکردنی سیاسەتی پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە- یەپەگە کە لە ژێر چەتری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەتەوە، لەگەڵ بنەماکانی ھاوپەیمانی و دۆستایەتی ناگونجێت".
لە بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی زیاتر ھاتووە:
"پشتیوانی لە پرسی بەئەندامبوونی تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا دەکرێت، بە مەرجی جێبەجێکردنی گەشتی بێ ڤیزا و ھەڵگرتنی بەربەستەکان و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە بەمەبەستی ھاوکاریکردنی پەنابەران دراون".