Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئەو شاندەی ئەمریکا کە بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە سەبارەت بە سووریا و هاریکاریی لە رووی دادوەرییەوە لە نێوان هەردوولادا لە ئەنقەرەیە، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کرد.
شاندەکە کە لە لایەن جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆناسان کۆهێن-ەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، کاربەدەستانی وەزارەتی دادیش لە خۆ دەگرێت، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیایان کرد.
شاندەکەی ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوە بە سەرۆکایەتی جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد موختار گون کۆدەبێتەوە. دواتریش شاندەکە ئەمریکییەکە سەردانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا دەکات و لەوێش کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات.