Muhammed Boztepe
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
دوێنێ لە هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆ سەر ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق حەشارگە، پەناگە و سەکۆی چەکی ئەو تیرۆریستانەی لەسەر سنوور سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور، خاپوورکران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دوێنێ، سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق ئەنجامداوە و، ئەو تیرۆریستە جووداخوازانەی لەسەر سنوور سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور کراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا حەشارگە، پەناگە و سەکۆی چەکی تیرۆریستەکان خاپوورکران.
دوای ئەوەش کە فڕۆکەکان بە سەرکەوتوویی کارەکانیان ئەنجامدا، گەڕانەوە بنکە ئاسمانییەکان.