Yılmaz Kazandıoğlu,Rewa Mahmood Hasan
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
هەکاری - AA
دوای پاککردنەوەیان لە تیرۆر، شاخ و دەشتەکانی هەکاری بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.
شاخەکانی ناوچەکە و دەشتەکانی هەکاری کە لەهەمان کاتدا چوار وەرزی تیادا بەدی دەکرێت، بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران و لە ناوخۆ و دەرەوەی پارێزگاکە، خەڵک سەردانی دەکەن.
گرووپێکی ١٣ کەسی کە لە پارێزگای ئیزمیرەوە هاتبوونە ناوچەکە سەردانی زنجیرە شاخەکانی جیلۆ-یان کرد. دواتر چوونە دەشتی سپیخانە و لەگەڵ رەشماڵ نشینەکانی ناوچەکە قسەیان کرد و وێنەیان دەگرت.
بەرپرسی گرووپەکە رەسمیە دینلەنمەز لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە لە چوارچێوەی گەشتی کولتووریدا سەردانی جوگرافیای هەکاری-یان کردووە و رایگەیاند کە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە قسەیان کردووە و جوگرافیا و مێژووی ناوچەکە شارەزابوون و گوتی:
''وەک ئەوەیە شاخەکانی سویسرا گەڕابین. ناوچەیەکی زۆر دەوڵەمەندە لە رووی گەشتیاری ئەڵتەرناتیڤەوە. هەموو لایەک دەبێت بێن لە نزیکەوە ئاگاداری ئێرە بن. شوێنێکی زۆر خۆشە. تا ئەمڕۆ نازانین بۆ نەهاتووین بۆ ئێرە".