سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لە پاتریارکی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆم لە قودس تیۆفیلۆس جیانۆپۆلۆس کرد

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە پاتریارکی کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆم لە قودس تیۆفیلۆس جیانۆپۆلۆس و شاندێکی یاوەری کرد.
لە پێشوازییەکەدا کە لە کۆشکی دۆڵمەباهچە بەڕێوەچوو، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار بورهانەدین دوران و ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ ئامادە بوون.
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان و پاتریارک جیانۆپۆلۆس دیارییان ئاڵوگۆڕ کرد.