توركيا, ئابووری, عێراق

کۆمپانیایەکی تورکیا داوای ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بە غاز لە ھەرێمی کوردستان دەکات

Rawan Subhi Obaiullah  | 02.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
کۆمپانیایەکی تورکیا داوای ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بە غاز لە ھەرێمی کوردستان دەکات

Arbil

دھۆک - AA

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی تورکیا داوای ڕەزامەندیی لێکردوون بە مەبەستی دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا کە بە سووتەمەنی غاز کار بکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، وەزیر کارەبا کەمال محمد ساڵح پێشوازیی لە ئاڵتان ئانادۆڵ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای تورکی ئەتا بیر، کردووە کە لەگەڵ کۆمپانیای تەکنۆس پسپۆر لە بواری دانانی وێستگەی کارەبا کە بەغاز کار دەکات، سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکە داوای ڕەزامەندی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا کە بە وزەی غاز کار بکات و توانای ٢٨٨ تا ٤٤٠ مێگاوات کارەبای هەبێت و تێچووی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.

لە کوتایی ھەواڵەکەی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەروەها ھاتووە، وەزیری کارەبا کەمال محمد ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ ھەموو کارئاسانییەک بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرھێنانی بیانی خستووەتەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın