توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "پشتیوان بە خودا بە یەکەوە ئامانجی سەدەی تورکیامان بەدیدەهێنین"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕووبەڕووی قۆناغێک بووینەتەوە کە تیایدا مەترسییەکان لەزۆر بواردا لە ئابوورییەوە تا سیاسەتی جیهانی و هاوسەنگیی کۆمەڵایەتی لە زیادبووندان، هەڕەشەکانیش هەمەجۆرن".

Koray Taşdemir  | 30.06.2025 - نوێکردنەوە : 30.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "پشتیوان بە خودا بە یەکەوە ئامانجی سەدەی تورکیامان بەدیدەهێنین"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕووبەڕووی قۆناغێک بووینەتەوە کە تیایدا مەترسییەکان لەزۆر بواردا لە ئابوورییەوە تا سیاسەتی جیهانی و هاوسەنگیی کۆمەڵایەتی لە زیادبووندان، هەڕەشەکانیش هەمەجۆرن".

لە میانی بەشداری کردنی لە ٣٢هەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاسایی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا و ڕێوڕەسمی خەڵاتی پاڵەوانانی هەناردەکردن لە ئیستانبوڵ، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاگرتنی هاوسەنگیی، فەراهەم کردنی سەقامگیریی و پەڕینەوە لە زریانەکانەوە بۆ ئاوە هێمنەکان، کەمێک زیاتر کاتی دەوێت و، گوتی: "ڕووبەڕووی قۆناغێک بووینەتەوە کە تیایدا مەترسییەکان لەزۆر بواردا لە ئابوورییەوە تا سیاسەتی جیهانی و هاوسەنگیی کۆمەڵایەتی لە زیادبووندان، هەڕەشەکانیش هەمەجۆرن".

ڕاشیگەیاند: "ئەگەر خۆشمان باجەکەی بدەین، ئەوا بە پەنابردنە بەر سیاسەتی پۆپولیستی باجەکەمان بە وڵات و گەلەکەمان نەدا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە مانگی ئایاردا، ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە لە تورکیا بۆ نزمترین ئاستی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا دابەزیوە و، ڕایگەیاند: "چاوەڕوانین لە کۆتایی ساڵدا ڕێژەکە لە بیستەکاندا ببینین".

سەبارەت بە بەرزکردنەوەی هەناردە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئامانجمانە تا ساڵی ٢٠٢٨ هەناردەمان بۆ وڵاتانی دوور بۆ ٥٠ ملیار دۆلار و، پشکی هەناردەمان بۆ وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بۆ ئاستی سەدا ٣٠ بەرز بکەینەوە".

گوتیشی: "سەرکەوتووبووین لەوەی ببینە یەکێک لە وڵاتانی پێشەنگ لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و بێچەک. دوو لەسەر سێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لە جیهاندا دەفرۆشرێت کۆمپانیا تورکیەکان بەرهەمیدەهێنن".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئامانجی سەدەی تورکیا کردەوە و، ڕایگەیاند: "پشتیوان بە خودا بە یەکەوە ئامانجی سەدەی تورکیامان بەدیدەهێنین. ئێمە ئامانجمان گەورەیە و پشوودرێژین بۆ گەیشتن پێی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın