پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئیمارات ئال نهەیان
لە پەیوەندیيە تەلەفۆنییەکەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە هەرێمییەکان تاوتوێ کران.

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندیيە تەلەفۆنییەکەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە هەرێمییەکان تاوتوێ کراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بازنە توندوتیژییەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، ئاسایشی گشت ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە و، ناوچەکە بەرگەی جەنگێکی نوێ ناگرێت، لەبەرئەوە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە شەڕ و پێکدادانەکان بێت.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد کە چارەسەری کێشەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە نابێت دۆخی ئێستا سێبەری بخاتە سەر غەززە، بە پێچەوانەوە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵاتیش ڕووبەڕووی هەڕەشەی داگیرکاری دەبنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن