جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران پزیشکیان

لە پەیوەندیيە تەلەفۆنییەکەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کران.

Buğrahan Ayhan  | 16.06.2025 - نوێکردنەوە : 17.06.2025
پەیوەندی تەلەفۆنی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران پزیشکیان

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دیدارەکەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و، پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.

لە دیدارەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد سەبارەت بە پرۆسەی شەڕ و پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران زنجیرەیەک پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکاندا ئەنجامداوە، ئامادەیی تورکیاشی دەربڕی بۆ بینینی ڕۆڵی ئاسانکارى بۆئەوەی هەرچی زووە شەڕ و پێکدادانەکان کۆتاییان پێبێت و بگەڕێنەوە بۆ دانوستانە ئەتۆمییەکان.

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە ناوچەکەیدا بایەخ بە پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن